ئەم ساڵ نزیکەی دوو ملیۆن سەرپێچیی هاتووچۆ لە عێراق تۆمار کراون

03-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نزیکەی دوو ملیۆن سەرپێچیی هاتووچۆ تۆمار کراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024 راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق، ئاماری سەرپێچی و رووداوەکانی هاتووچۆی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، "کۆی سەرپێچییەکان لە سەرتاسەری عێراق؛ ملیۆنێک و 829 هەزار و 145 بوون بە هەموو جۆرەکانیەوە."
 
سەبارەت بە رووداوەکانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "لە هەمان ماوەی ئەم ساڵدا 2992 رووداوی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمار کراون."
 
ئاماژە بەوەش دەکات، "هەر لەو شەش مانگەدا، 619 هەزار و 145 مامەڵەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل رایی کراون." هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە، "522 هەزار و 50 هاووڵاتیش مۆڵەتی شۆفێریان پێدراوە."
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق، لە ساڵی 2023دا نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزار سەرپێچی و زیاتر لە 7 هەزار رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار کراون.
 
فازڵ غەڕاوی، بەڕێوەبەری سەنتەری ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ لە عێراق بە رووداوی گوت، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق لە ساڵی 2024 دا گەیشتووەتە هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل، پێشبینیش دەكرێت تا ساڵی 2030 بگاتە 10 ملیۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.