مانگى ئاب 48 بوومەلەرزە لە عێراق روویانداوە و بەهێزترینى لە بەسرە بووە

03-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مانگى ئابی رابردوو 48 بوومەلەرزە لە عێراق روویانداوە، 18 یان چەقەکەى لە سنوورى عێراق بووە و ئەوانى لە وڵاتانى دراوسێ بووە. بەهێزترینیان لە بەسرە و بێهێزترینیان لە سلێمانى بووە.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "لە مانگى رابردوودا 48 بوومەلەرزە تۆمارکراون کە 18 یان چەقەکەى لە ناو سنوورى عێراق بووە، 21 یان درێژکراوەى بوولەرزەى ئێران بووە کە نزیکی سنوورى عێراق بووە."
 
سێ لەو بوومەلەرزانە سەرچاوەکەى تورکیا بووە، چواریان کوێت و هەریەک لە سووریا و ئاوى کەنداو یەکى یەک بوومەلەرزە لێیداون کە لە عێراقیش هەستیان پێکراوە.
 
عامر جابری رایگەیاند: "بەهێزترین بوومەلەرزە لە مانگى ئاب لە سنوورى بەسرە تۆمارکراوە کە چوار پلە بووە بە پێوەرى رێختەر،  بێهێزترینشیان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بووە کە یەک پلەى رێختەر بووە."
 
دەستەى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە مانگى مانگى تەممووزى رابردوو، 57 بوومەلەرزەى تۆمار کردبوو کە 32 یان لە ناو خاکى عێراق  بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە