وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەس حەس دەرچوو

 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کەسایەتییەکی دیاری نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد.
 
عەمید میقداد میری،گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی شەممە، 03-08-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتی پڕوپووچ و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەناد خالید ناسراو حەس حەس دەرکرد."
 
بڕیارەکە دوای ئەوە هات، حەس حەس لایڤێکی لەگەڵ ژنە پۆرن ستاری عێراقی میرا نووری کرد کە لە دەرەوەی وڵاتە و پێی دەڵێ، "میرا، تۆ سەرچاوەی دڵخۆشی بۆ ئێمە. کاتێک سەیری تۆ دەکەم، دڵەڕاوکێم نامێنێ و هەموومان بە بۆنەی تۆوە دڵخۆشین".
 
پێنجشەممەی رابردووش لیژنەی وردبوونەوە لە نێوەڕۆکی بابەتەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەسەر بنەمای بڕیاری دادگەی کەرخ، رێکاری یاسایی دژی ئایە شەمەری، کەسایەتی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەبەر.