سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا: گۆڕینی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان جێبەجێدەکرێت

03-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا وەڵامی نووسراوەکەی دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی پارێزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، بڕیاری گۆڕانکاری لە قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکان، جێبەجێدەکرێت.
 
لە نوێترین پێشهاتی کۆبوونە جێ مشتومڕەکەی رۆژی سێشەممە، 2ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، کە 20 قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی تێدا هەڵبژێردران و بەرپرسانی پێشوو لەسەر کارەکانیان دوورخرانەوە. ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا کە سەر بە هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانیی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە، وەڵامی نووسراوێکی دەستەی هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دایەوە.
 
حاسوود دەڵێت "لە دانیشتنی رۆژی 2ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی پارێزگا تایبەتمەندییە دەستووری و یاساییەکانی جێبەجێکردووە لەپێناو چاکسازی کارگێڕیی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، کە بەپێی دەستوور بووە."
 
مادەی 115ـی دەستووریشی بە بەڵگە بۆ قسەکانی هێناوەتەوە، کە باسی ئەوە دەکات هەر شتێک لەو دەسەڵاتانەی تایبەتن بە دەسەڵاتە فیدراڵییەکانەوە باسنەکرابێت، لە پێشتریێتی بۆ یاسای هەرێم و پارێزگاکانی ناڕێکخراو لە هەرێمدا دەبێت، ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوان ناوەند و دەسەڵاتەکانی ناوەندەوە.
 
جگە لەوەش ئاماژەی بۆ مادەی 30ـی یاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکان لە هەرێمێکدا کردووە و دەڵێت "کاری سەرۆکی یەکەکانی کارگێڕی بە کۆتایی هەر خوولێکی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و، ئەنجوومەنی نوێ دووبارە هەڵیاندەبژێرێتەوە." 
 
لە راگەیێندراوەکەیدا، ئەحمەد حاسوود کە هاوپەیمانیێتییەکەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق سێ کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای بەدەستهێناوە، دەڵێت "جەخت لەوە دەکەینەوە ئەنجوومەنی پارێزگا بەردەوامە لە رێکارەکانی چاکسازی، چونکە ئیرادەی راستەقینەی خەڵکی نەینەوا و نوێنەری رەوای ئەوانە."
 
حاسود دەشڵێت "سەرکۆنەی سەرجەم ئەو لێدوانانە دەکەین کە سووکایەتی بە ئەنجوومەن و دەستەی سەرۆکایەتی دەکات و بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت ئەو کەسانە بداتە دادگە کە سووکایەتی دەکەن."
 
سەبارەت بەو لایەنانەی هەڵوێستیان وەرگرتووە، دەڵێت "ئەو کەسەی زیانی پێدەگات، دەتوانێت پەنا بباتە بەر دادگەی تایبەتمەند."
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە) دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی یەکە کارگێڕییەکان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە دەڵێت، "پەلە نەکەن". جگە لەوەی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یاسا رێگە بە بڕیاردانی دەستپێلکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ نادات. سەرزەنشتی ئەنجوومەنەکەشی تێدابوو بەوەی پێش رای ئەنجوومەنی دەوڵەت، پەلەیان لە بڕیاردن کردووە.
 
کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی پارێزگا نیگەرانیی لەلای فراکسیۆنی نەینەوای یەکگرتوو کە 13 ئەندامی هەیە، لێکەوتەوە و بەشێکیان ئەندامیێتی خۆیان لە ئەنجوومەنەکە هەڵپەسارد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەیشتنی ژمارەیەک ئاوارەی لوبنان بۆ عێراق. وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو: سەتان هاووڵاتی لوبنانی گەیشتوون

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تەنیا لە دوو رۆژدا و لە رێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە 350 هاووڵاتیی لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق. لە بەسرەش لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتیانی لوبنانی و هاوکاریکردنیان پێکهێندراوە