سەرۆک بارزانی و سوودانی لەکۆبوونەوەدان

03-07-2024
A+ A-
 
رووداوە دیجیتال

سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدایە.
 
بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی تەممووزی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان، سەردانی بەغدا دەکات.
 
جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی هێز و لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
 
کۆبوونەوەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و کۆتاییهێنانە بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. 

 

 
بەپێی ئەو سەرچاوانەی رووداو قسەی لەگەڵ کردوون، سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە لەنێویاندا نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە کۆدەبێتەوە.
 
دوایین سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، رۆژی پێنجشەممە 22ـی 11ـی 2018 بوو، کە بە یاوەریی شاندێك و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی و تاوتوێكردنی پرۆسەی سیاسیی سەردانی بەغدای كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەوکاتی پەرلەمانی عێراق و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسە سیاسی و ئیداری و ئەمنییەكانی عێراق پێشوازیی لێكرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

دەستپێشخەرییەک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

راوێژکارێکى محەممەد حەلبووسی رایگەیاند لە کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە سوننەکان سەرۆک بارزانى دەستپێشخەریى کردووە بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، داوای لێکردوون بە یەک بەربژێرەوە بچنە پەرلەمان.