وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە کاریگەری ئێران لەسەر دامەزراوەکانی عێراق نیگەرانین

03-07-2024
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا لە کاریگەرییەکانی ئێران لەسەر عێراق نیگەرانە، کە "ئێران دەیەوێت سەقامگیری و یەکگرتوویی دامەزراوە نیشتمانییە دیموکراتییەکانی عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق تێکبدات".
 
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کاردانەوەکانی بەرپرسانی عێراق بۆ هەوڵەکانی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ناساندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە وەک دامەزراوەیەکی کۆنترۆڵکراوی ئێران، رۆژی سێشەممە بە رووداوی راگەیاند، ''ئێمە قسە لەسەر پڕۆژە یاسا پەسندنەکراوەکان ناکەین' بەڵکو بەگشتی ئەمریکا پشتیوانی لە عێراقێکی خاوەن سەروەری و سەقامگیر و پارێزراو دەکات".
 
ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە کاریگەری ئێران لەسەر دامەزراوەکانی عێراق گوتیشی، ''لەکاتێکدا ئێمە هانی عێراق دەدەین پەیوەندی دۆستانە و بەرهەمداری لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێی دا هەبێت، هاوکات نیگەرانیشین سەبارەت بە هەژموونی ئێران لەسەر عێراق".
 
گوتیشی، کاریگەرییەکانی ئێران لەسەر عێراق بە ئامانجی ئەوەن ''سەقامگیری و یەکگرتوویی دامەزراوە نیشتمانییە دیموکراتییەکانی عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق تێکبدات".
 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا هاوبەشێکی چالاکی هەوڵەکانی عێراقە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری خۆی و ''بنیادنانی خۆڕاگری بەرامبەر بەو کاریگەرییە تێکدەرانەیە".
 
مایک وۆڵتز، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانى ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکى پێشکێشکردووە بۆ سەرکۆنەکردنى فایەق زێدان بە تۆمەتى هاوکاریکردنى ئێران. 
 
فایەق زێدان لە ساڵى 2017ـەوە سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراقە، کە باڵاترین دەسەڵاتى دادوەرییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەیشتنی ژمارەیەک ئاوارەی لوبنان بۆ عێراق. وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو: سەتان هاووڵاتی لوبنانی گەیشتوون

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تەنیا لە دوو رۆژدا و لە رێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە 350 هاووڵاتیی لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق. لە بەسرەش لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتیانی لوبنانی و هاوکاریکردنیان پێکهێندراوە