مەحموود مەشهەدانی: دەوڵەتی كوردی پرسێكی كوردییە

رووداو- هەولێر  

پەرلەمانتارێكی ئیئتیلافی وەتەنییە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی، راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی بە پرسێكی كوردی دەزانێت و لەهەمان کاتدا دەڵێت دەبێ بە تەوافوقی نێودەوڵەتی بێت.  

مەحموود مەشهەدانی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی وەتەنییە و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە شاری بەغدا گوتی، "راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی پرسێكی كوردییە".

مەحموود مەشهەدانی راشیگەیاند،  پێویستە تەوافوقی نێودەوڵەتی لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی هەبێت  و دەستووریش باس لەوەدەكات عێراق ئیتیحادییە.

لەبارەی هەمواركردنی دەستوور، مەشهەدانی ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەگەر لایەنەكان گەیشتنە رێككەوتن لەبارەی هەمواركردنەوەی دەستوور، ئەوكات هەڵوێستی خۆیان رادەگەیێنن.