پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوای پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی 2024

03-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەرلەمانتاران کرد هاوکاری حکومەت بن.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەدوای پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 لەلایەن پەرلەمانەوە رایگەیاند، "بەوپەڕی رێز و شانازییەوە دەستخۆشی لەو هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق دەکەین بە پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی پەیوەست بە یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2023ی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025."
 
سوودانی سوپاسی رۆڵ و هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمان و لیژنەی دارایی و هێزە سیاسییەکان دەکات، کە بە گوتەی ئەو، هەوڵەکانی حکومەتی تەواو کرد.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "جەخت لەسەر بەردەوامبوونی کارنامەی حکومەت دەکەینەوە کە پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان دەنگیان پێداوە، لەپێناو بەدیهێنانی لەپێشترێتییەکان، کە پێش هەموو شتێک ئومێد و داواکارییەکانی خەڵکە و لە حکومەت چاوەڕوانین."
 
محەممەد شیاع سوودانی داوا لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات کاری حکومەت لە رێگەی یاسادانان و چاودێرییەوە پتەو بکەن، چونکە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت بە هەموو ناونیشان و دەستەکانیەوە چاوەڕوانین.
 
ئەو هەوڵەی ئەو دوو دامەزراوەیەش بە "پشتیوانیی کارەکانی حکومەت، راستکردنەوەی رێڕەوی، گەرەنتیی دژ بە گەندەڵی و رۆچوون بەرەو شکست" ناودەبات. دەشڵێت، "وەکو بەڵێنمان دابوو، دواکەوتن شوێنی لای ئێمە نییە، موجامەلەش لەسەر حسابی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و پاراستنی ماڵی گشتی و جێبەجێکردنی خزمەت بە هەموو ناونیشانەکانیەوە ناکەین."
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار، خشتەکانی بودجەی پەسند کرد، بەوەش خشتەکانی گەورەترین بودجە لە مێژووی عێراق کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
بودجەى عێراق بۆ ساڵی 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە، کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە؛ پشکی هەرێمی کوردستان 20.9 تریلیۆن دینارە، کە 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت