لە عێراق فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان بە پارەدانی ئەلیکترۆنی یەک تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

03-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە عێراق زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناری تێپەڕاند، ئەو داهاتەی بەدەستهاتووە لەماوەی ساڵێکدایە کە سیستمەکە جێبەجێدەکرێت.
 
ئەحمەد ریاز، گوتەبێژی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ساڵێک بەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیاکەمان، لە ماوەی یەک ساڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە داهاتەکان یەک تریلیۆن دیناری تێپەڕاند."
 
بە گوتەی ئەحمەد ریاز، تەنیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە گەیشتووەتە 415 ملیار دینار. 
 
لە 1-1-2024 وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری دا کە فرۆشتنی بەنزین، گاز و نەوت لە وێستگەکان تەنیا لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێت.
 
1ـی حوزەیرانى 2023، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستپێکردنى خزمەتگوزاریى پارەدانى ئەليکترۆنى (POS)ـی لە هەردوو کەرتى تایبەت و گشتى راگەیاند و ئاماژەى بەوەدا، ئامانج لەو بڕیارەی، بەهێزکردنى متمانەى پارەدانى ئەلیکترۆنی و سنووردارکردنى مامەڵەى نەختینەیە لە مامەڵەکانى پارەدان و بازرگانیدا.
 
رۆژی 17ـی کانوونى دووەمى 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاری دا لە 1ی حوزەیرانەوە بە فەرمى دەست بە کارکردن بکرێت بە سیستمى پارەدانى ئەلیکترۆنى، تاوەکو هاووڵاتییان لە رێگەى کارتى بانکیەوە مامەڵە داراییەکانیان لە فەرمانگەى حکومى و کەرتى تایبەت بەڕێبکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت