بەهۆی بۆردوومانی داعشەوە بەشێکی پاڵاوگەی بێجی گڕیگرت

03-05-2015
غازی حارس
نیشانەکردن پاڵاوگەی بێجی داعش
A+ A-

رووداو- بەغدا

چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 3ی ئایار) پاڵاوگەی بێجییان بۆردوومانکرد و بەوهۆیەشەوە چەند بەشێکی پاڵاوگەکە ئاگریان گرت و زیانی زۆریش بەر پاڵاوگەکە کەوت.


سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق ئاشکرایکرد، کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە پاڵاوگەی بێجی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆردوومانکراوە و بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە پاڵاوگەکە گڕی گرتووە و زیانی زۆری پێگەیشتووە.

ماوەی نزیکەی مانگێکە داعش لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی پاڵاوگەکەیە و چەند جارێکیش هێرشەکانی گەیشتوونەتە نێو پاڵاوگەکە، بەڵام دواتر هێزە عێراقییەکان دژە هێرشیان کردوونەتەسەر و لە پاڵاوگەکە وەدەریان ناون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە