ئاسایشى نیشتمانیى عێراق: خاوەنى ژمارەیەک کۆمپانیاى گەورە لەسەر بەقاچاخبردنى دراو دەستگیرکران

03-02-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق رایگەیاند، خاوەنى چەند کۆمپانیایەکى "گەورە"یان دەستگیرکردووە، بەتۆمەتى یاریکردن بە نرخى دراو و بەقاچاخبردنى. هاوکات شانەى راگەیاندنى ئەمنى دەستگیرکردنى چوار کەسی دیکەى راگەیاند بەتۆمەتى ئەوەى بەشێوەیەکى نافەرمى کارى حەواڵەکردنى دراویان کردووە و 278 هەزار دۆلار و 660 ملیۆن دیناریان پێگیراوە. 
 
رۆژی 2ى شوباتى 2023، ئەرشەد حاکم، گوتەبێژى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەیەک لە خاوەنى "کۆمپانیا گەورەکان"یان دەستگیرکردووە کە بەگوتەى ئەو، یارییان بە نرخی دراو کردووە و بەقاچاخ بردوویانەتە دەرەوە. 
 
گوتەبێژى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق ئاماژەى بەوەشدا: ئەو پرۆسەیە لەدواى هەوڵى هەواڵگرى و لەسەر بنەماى فەرمانى دادوەر بووە و ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەرجەم داواکراوان دەستگیردەکرێن لە چوارچێوەى پلان و هەوڵى حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بەقاچاخبردنى دراو. 
 
بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوەى عێراق، بەیەکێک لە هۆکارەکانى دابەزینى بەهاى دینار دەزانرێت بەرامبەر بە دۆلار، کە بەهۆیەوە  2ى شووبات بۆ یەکەمجار بەهاى 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 175 هەزار دینار.

 

 
هاوکات شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، چوار کەسیان دەستگیرکردووە، بەتۆمەتى حەواڵەى دەرەکى بەشێوەى نافەرمى.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو چوار کەسە لە پارێزگاکانى بەغدا، نەینەوا، سەلاحەدین دەستگیرکراون و لە رێگەى دۆلار فرۆشى دەستگێڕ و چەند کۆمپانیایەکەوە پارەیان بردووەتە یەکێک لە وڵاتانى دراوسێ و لەکاتى دەستگیرکردنیاندا 278 هەزار دۆلار و 660 ملیۆن دیناریان پێ گیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ سوودانی: راگرتنی هاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە لەنێو سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاردایە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، هەردوو لا پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردن و قووڵکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان دووپات کردەوە.