حەشدی شەعبی لە ساڵیادی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس: پێویستە داگیرکار لە عێراق بچێتە دەرەوە

03-01-2023
هەستیار قادر
مەراسیمى سێیەم ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لە بەغدا
مەراسیمى سێیەم ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لە بەغدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مەراسیمى سێیەم ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لە شەقامى فڕۆکەخانە لە بەغدا کرایەوە. 
 
بەشداران دروشمى دژ بە ئەمریکا و ستایش بۆ ئەو دوو سەرکردەیەى شیعە دەڵێنەوە، کە 03-01-2020 لە بۆردوومانێکى ئەمریکادا کوژران. 
 
ئەبو مەهدى موهەندیس، جێگرى پێشووى سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانى، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران دیارترین ئەو دوو کەسە بوون کە لەو بۆردوومانەدا کوژران .
 
موئەیەد ساعيدی، سەرپەرشتیارى رۆژنامەڤانی مەراسیمەکەیە و دەڵێت: "پەیامێک کە لە ئەمڕۆژەدا گرنگى پێبدەین رەتکردنەوەى پێشێلکاریی ناڕەواى سەروەرى عێراقە، ئێمە ئەمڕۆ ئامادەبووین بۆ ئەوەى جەخت لە سەروەریى عێراق و داواى چوونە دەرەوەى سەرجەم هێزە بیانییەکان بکەینەوە، کە ئەمریکى بێت یان تورکى یان هەر هێزێکى دیکە." 
 
بەرپرسانى حەشدی شەعبی سەرپەرشتى یادەکەیان کرد، لایەنگرانیان لەنزیک مۆنۆمێنتێک کۆبوونەوە کە لە پاشماوەى بۆردوومانەکە دروستکراوە.
 
عەبدولهادى دەراجى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەستەى حەشدی شەعبی گوتی: "ئەمڕۆ ئەم گردبوونەوە ناڕەزاییە داوا دەکات کە ئەم پرسە بە نێودەوڵەتى بکرێت، سزاى ئەو تاوانبارانە بدرێت کە ئەو دوو سەرکردە مەزنانەیان کردە ئامانج. هەروەها داواکارى راستەقینە و بنەڕەتى ئەوەیە کە پێویستە داگیرکار لە عێراق بچێتە دەرەوە." 
 
27-11-2022، زیاتر لە 70 سکاڵا لە یەکێک لە دادگەکانى بەغدا لە دژى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووى ئەمریکا و چەند بەرپرسێکى ئەو وڵاتە پێشکێشکرا کە سکاڵاکارەکان بە بەرپرسیاری هێرشەکەیان دەزانن و داواى دادگاییکردنیان دەکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی.

کۆمکارى عەرەبی: ستایشى عێراق بۆ رێگریکردن لە چالاکییە سەربازییەکانى دەرەوەى دەسەڵاتەکەى دەکەین

ئەنجوومەنى کۆمکارى عەرەبی سەرکۆنەى هەوڵى ئیسرائیل بۆ فراوانکردنى "هەڵسوکەوتى دوژمنکارانە"ی لە ناوچەکە دەدات و داواش لە جەزائیر دەکات وەک ئەندامى ناهەمیشەیی ئەنجوومەنى ئاسایش هاوئاهەنگى لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات بۆ ئەو سکاڵایەى لە ئەنجوومەنى ئاسایش تۆماری کردووە.