04-01-2020
12:07
حەشدی شەعبی کوژرانی سێ سەرکردەی رەتدەکاتەوە
سەرچاوە بەراییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کاروانێکی پزیشکیی حەشدی شەعبی لە نزیک یاریگەی تاجی لە بەغدا بۆردوومانکراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبی لە نزیک یاریگەی تاجی لە باکووری شاری بەغدا کرایە ئامانج. حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا رەتیدەکاتەوە سێ سەرکردەی کوژرابن.
سەرچاوە بەراییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کاروانێکی پزیشکیی حەشدی شەعبی لە نزیک یاریگەی تاجی لە بەغدا بۆردوومانکراون.
هاوکات حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە لەو بۆردومانەدا چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی، لەوانە "شبل زەیدی، حامد جەزائیری و رائید کروی" کوژرابن، وەک ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک کەناڵی ئاسمانیدا بڵاوکراوەتەوە.
حەشدی شەعبی داوادەکات لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەسترێت، گوێ لەو جۆرە راگەیاندنانە نەگرن کە هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە و ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی وڵاتە.
زیاتر بخوێنەوە
10:24
دەستەی پزیشکیی حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە لەلایەن ئەمریکاوە کرابێتە ئامانج
حەشدی شەعبی داوادەکات لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەسترێت
راگەیاندنی دەستەی پزیشکیی حەشدی شەعبی لە راگەیاندراوێکدا رەتیدەکاتەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تیمی پزیشکیی حەشدی شەعبی بە مووشەکی ئەمریکی لە قەزای تاجی لە باکووری بەغدا کرابێتە ئامانج.
ئەو روونکردنەوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە سەرچاوە بەراییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کاروانێکی پزیشکیی حەشدی شەعبی لە نزیک یاریگەی تاجی لە بەغدا بۆردومانکراون.
هاوکات حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە لەو بۆردومانەدا چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی، لەوانە "شبل زەیدی، حامد جەزائیری و رائید کروی" کوژرابن، وەک ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک کەناڵی ئاسمانیدا بڵاوکراوەتەوە.
حەشدی شەعبی داوادەکات لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەسترێت، گوێ لەو جۆرە راگەیاندنانە نەگرن کە هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە و ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی وڵاتە.
09:37
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لە تاجی هێرشمان نەکردووە
هێرشەکەی سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبی وێنە: رۆیتەرز
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی رەتیدەکاتەوە لەم رۆژانەی دواییدا هیچ هێرشێکیان لە تاجی کردبێت.
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رێگەی توویتەرەوە بڵاویکردەوە، "لەم چەند رۆژەی دواییدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هیچ هێرشێکی ئاسمانیی لە نزیک کامپی تاجی لە باکووری بەغدا نەکردووە".
توویتەکەی گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوای ئەوە هات، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر کاروانێکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی تاجی و بە گوتەی بەرپرسێکی پۆلیس، لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.
03:13
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی هێرشەکە لە باکووری بەغدا پشتڕاستدەکاتەوە بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە. لەهەمانکاتدا رەتیدەکاتەوە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی لەو هێرشەدا کوژرابن.
زیاتر بخوێنەوە
02:13
کەناڵی عێراقییە: ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردووەتەسەر کەسایەتییەکی حەشدی شەعبی
کەناڵی عێراقییە: ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردووەتەسەر کەسایەتییەکی حەشدی شەعبی
کەناڵی فەرمی عێراق رایگەیاند: "لە تاجی کە دەکەوێتە باکووری بەغدا، هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتەسەر یەکێک لە کەسایەتییەکانی حەشدی شەعبی".
09:00
رووداو-هەولێر
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باکووری بەغدا دوو ئۆتۆمبێل کراونەتە ئامانج. بەپێی زانیاریی ئاژانسەکە لە هێرشەکەدا 6 کەس کوژراون.
تاوەکو ئێستا زانیاریی زیاتر لەبارەی کوژراوەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.