رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق حەوت کرێکار دەکەونە نێو ئاوەڕۆیەک و بەهۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا.
نەخۆشخانەی شەهید سەدر لە پارێزگاری میسان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی زستان، حەوت کرێکار کەوتنە نێو ئاوەڕۆوە و، بەهۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەیشان برینداربوونە.
پارێزگای میسان نزیکەی 350 کلیۆمەتر دەکەوێتە باشووری بەغدای پایتەختی عێراق.
نەخۆشخانەی شەهید سەدر زیاتر روونیکردەوە، چوار لەو کرێکارانەی کەوتبوونە نێو ئاوەڕۆوکەوە تووشی هەناسەتەنگی بوون، بۆیە بە ئۆتۆمبێڵی فریاکەوتنی تەندروستی گواستراونەتەوە بەشی فریاکەوتنی بێهۆشی.
هاوکات نەخۆشخانەکە باس لەوەش دەکات کە تیمی پزیشکی هەوڵی زۆر و تایبەتیان دا تاوەکو گیانی ئەو چوار کرێکارە لە مردن رزگار بکەن، کاتێک گەیێنراونەتە نەخۆشخانە کە لەدوایین چرکەساتی ژیانیان بوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ