رووداو دیجیتاڵ
میسر داواکراوێک رادەستى عێراق دەکاتەوە کە بە بەهاى یەک ملیار دینار چەکى بێ باڵانسی بە هاووڵاتییان داوە.
رادەستکردنى ئەو تۆمەتبارە لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپووڵەوە بووە، دواى ئەوەی لەسەر داوای لایەنی عێراقی لە میسر دەستگیر کراوە.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، ئەو کەسەى رادەستکراوەتەوە، لەلایەن دادگەوە داواکراوە بە تاوانى ئەوەى چەکى بێ باڵانسى بە بڕى یەک ملیار دینار داوەتە هاووڵاتییان.
بەگوێرەى مادەى 459ى یاساى سزادانى عێراق، هەر کەسێک چەکى بێ باڵانس بداتە هاووڵاتییان و بزانێت کە پارەى تێدا نییە، سزاکەى زیندانیکردنە بە ماوەیەک کە لە 3 ساڵ کەمتر نەبێت، لەگەڵ سزاى پێبژاردن کە 5 هێندەی پارەى چەکە بانکییەکە بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ