دژە تیرۆرى عێراق لە باشوورى سەرگەڕان دەست بە ئۆپەراسیۆنێک دەکات

02-09-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو فەوجى دژە تیرۆرى عێراق ئۆپەراسیۆنێکى سەربازییان لە پێنج گوندى باشوورى ناحیەى سەرگەڕانى سنوورى پارێزگاى کەرکووک دەستپێکرد، بەرپرسێکى سەربازیش لەو سنوورە دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکە دژى چەند مەفرەزەیەکى داعش بوو کە شەوانە دەچنە سەر گوندە کوردنشینەکان و سەرانەیان لێوەردەگرن".
 
رۆژی 2ى ئەیلوولی 2022 غازى فەیسەڵ، بەرپرسی هێزى خۆبەخشى قەرەچووخ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە دوو فەوجى دژە تیرۆرى عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە پێنج گوندى باشوورى ناحیەى سەرگەڕان دەستپێکردووە، لە دواى ئەوەى چەند مەفرەزیەکى رێکخراى داعش چوونەتە سەر گوندنشینانى ئەو سنوورە و بەتایبەت گوندە کوردنشینەکان و داواى نان و سەرانەیان لێکردوون و سووکایەتیشیان پێکردوون".
 
ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندەکانى چەرت، گیسومە، تەل هیلال، گەزوەشان، گڕاوە، کە دەکەونە باشوورى ناحیەى سەرگەڕان لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک، بەڵام لە بەرى زنجیرە چیاى قەرەچووخەوە نزیکە.
 
غازى فەیسەڵ گوتى: "ئەو ناوچەیە لە سنوورى بەرپرسیارێتیى سوپاى عێراقدایە، بەڵام چەکدارانى داعش جوڵەیان تێدا هەیە و بەهۆى ئەو هەڕەشانەوە زۆرینەى خێزانەکانى سنوورى ئەو گوندانە چۆڵیان کردووە و بە رۆژ دەچن بۆ کشتوکاڵ، بەڵام لە ترسی داعش ناوێرن شەوان بمێننەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.