وەزارەتی کارەبا: سێ خۆکوژ لە بنکەی کارەبای سامەڕا خۆیان تەقاندەوە

رووداو- هەولێر

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، سێ خۆکوژ لە بنکەی دیزلاتی سامەڕا خۆیان تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا 6 فەرمانبەری بنکەکە کوژراون.


ئەمڕۆ شەممە 2-9-2017 وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بنکەی کارەبای دیزلات لە سامەڕا رووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە کە چوار خۆکوژ هێرشیکردە سەریان.

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات، سێ لە خۆکوژەکان خۆیان تەقاندووەتەوە و یەکێکیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە، سەرەڕای زیان گەیاندنیش بە بنکەکە، شەش فەرمانبەر کوژراون.

وەزارەتی کارەبای عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سامەڕادایە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان