ئاسایشی عێراق: دوو ژن لەدەستی باندێکی کوشتن و رفاندن رزگار کران

02-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی کوشتن، رفاندن و بازرگانیی مادەی هۆشبەری راگەیاند کە دوو ژنیان بە بارمتە گرتبوو و ئەفسەرێکی ئاسایشی ژنیشیان کوشتبوو.
 
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی باندێکی "مەترسیدار"ی راگەیاند کە لە ساڵی 2022ەوە بەدوایاندا دەگەڕێن.
 
ئەرشەد حاکم دەڵێت، "لە 25ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2022، ئەفسەرێکی ئاسایش بەناوی غەسەق فازل خلێف لە رووبەڕووبونەوەیەکی چەکدارییدا لەگەڵ مەترسیدارترین باندی تاوانی رێکخراو لە پارێزگای واست شەهید بوو. باندەکە کاری رفاندن، کوشتن، هەراسانکردن و بازرگانیی مادەی هۆشبەری دەکرد."
 
ئەرشەد حاکم دەڵێت، "دواتر ئەندامانی  گرووپەکە هەڵاتن و خۆیان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان پارێزگاکانی واست و دیالە و بەغدا شاردەوە. خۆشاردەنەوەیان لە ناوچە چۆڵەکان وایکرد، گەیشتن پێیان زەحمەت بێت".
 
گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بنەماڵەی غەسەق فازل خلێفی بینی، بەڵێنی دەستگیرکردنی باندەکەی پێدان.
 
بە گوتەی ئەرشەد حاکم، دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگریی ورد لەبارەی شوێنی ئەندامانی گرووپەکە، تیمێکی ئاسایشی نیشتمانی عێراق چوونە شوێنەکە لە رۆژهەڵاتی بەغدا و شەڕ روویدا. 
 
ئەرشەد حاکم دەڵێت، " تاوانباران لەو شوێنەی لێیبوون دوو ژنیان بە بارمتە گرت کە دراوسێی ئەو ماڵە بوون تێیدا دەمانەوە، ئەوەش بۆ گوشار خستنە سەر هێزەکەمان تاوەکو بکشێنەوە، بەڵام هێزەکە زۆر بە باشی مامەڵەی لەگەڵ رووداوەکە کرد. دوای پێنج کاژێر لە رووبەڕووبونەوە، بارمتەکان ئازادکران و ئەندامانی باندەکە دەستگیرکران."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.