رووداو دیجیتاڵ
پێگەی "ئێلدۆرادۆ وێزەر" کە تایبەتە بە تۆمارکردنی گەرمترین ناوچە لە جیهاندا دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە 4 ناوچەی عێراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمارکراوە.
لیستی گەرمترین ناوچەکانی پێگەکە نیشانی دەدات کە گەڕەکی حوسێن لە شاری بەسرەی خوارووی عێراق گەرمترین بووە و 52 پلەی سیلیزی تێدا تۆمارکراوە؛ دوای ئەویش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە دێت کە 51.7 پلەی سیلیزی تێدا تۆمارکراوە.
لە پلەی سێیەم شاری عەممارەیە لە پارێزگای میسان کە پلەی گەرما تێیدا گەیشتووەتە 51 پلەی سیلیزی. لە پلەی چوارەمیش قەزای عەلی غەربی لە پارێزگای میسان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت و شاری ناسریەی خوارووی عێراق دێت بە تۆمارکردنی 50.6 پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی لیستی ئەو پێگە نێودەوڵەتییە، 15 بەرزترین پلەی گەرمی لە 24 کاژێری رابردوودا، سەرجەمیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوون و نۆیان لە عێراق بووە. دوویان ئێران و دووش لە جەزائیر بووە. لەگەڵ ناوچەیەک لە سعودیە و کوێت.
لیستی 15 گەرمترین ناوچەی جیهان لە 24 کاژێری رابردوودا:
- گەڕەکی حوسێن لە بەسرە - عێراق
- فڕۆکەخانەی بەسرە - عێراق
- عەممارە - عێراق
- عەلی ئەلغەربی – عێراق
- ناسریە - عێراق
- سەفیئاباد – ئێران
- ئابادان – ئێران
- عەین ساڵح – جەزائیر
- فڕۆکەخانەی کوێت - کوێت
- رفاعی – عێراق
- ئەدرار – جەزائیر
- دیوانیە - عێراق
- ئەحسا – سعودیە
- بەدرە – پارێزگای واست - عێراق
- ئەلحەی – پارێزگای واست - عێراق
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ