فایەق زێدان و باڵیۆزى ئەمریکا کۆبوونەوە

02-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق لەگەڵ باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە و هاریکاریى نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى ئەو کۆبوونەوەیەى نێوان  فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنەکە لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکى، باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 2ى تەممووز لە بەغدا بووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، فایەق زێدان و ئەلینا رۆمانۆوسکى تاوتوێى پرسە یاساییەکانى نێوانیان کردووە، بە تایبەت پەرەپێدانى هاریکاریى نێوان هەردوو وڵات.
 
ئەو کۆبوونەوەیە لە دواى ئەوە بوو کە مایک وۆڵتز، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانى ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکى پێشکێشکرد بۆ سەرکۆنەکردنى فایەق زێدان بە تۆمەتى هاوکاریکردنى ئێران.
 
ئەو هەنگاوەى سیناتۆرە ئەمریکییە کاردانەوەى لەعێراق لێکەوتەوە، زۆربەى دامەزراوەکانى سەرکۆنەیان کرد.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پاڵپشتى لە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق دەکەن و گوتى: "هەوڵە گەورەکانى و خزمەتە دڵسۆزانەکانى بۆ دادگە و وڵات بەرز دەنرخێنین".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە