لە تورکیا تەرمی هاووڵاتییەکی عێراقی دۆزرایەوە

02-05-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەکی عێراقی کە 20 رۆژ بوو لە پارێزگای ساکاریای تورکیا بێ سەروشوێن بوو، درەنگی شەوی رابردوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 
نزیکەی 20 رۆژ لەمەوبەر، ماڵباتێکی عێراقیی نیشتەجێی پارێزگای ساکاریا، هەواڵیان بە پۆلیس دابوو و گوتبوویان کەسێکیان کە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ بێ سەروشوێن بووە.
 
پۆلیس دەستی بە گەڕان و پشکنین کرد. درەنگی شەوی رابردوو تەرمی (محەممەد عەزیز مەهدی م) لە باخچەیەکی بوندق لە شارۆچکەی ئەرەنلەر دۆزرایەوە.
 
بەگوێرەی گوتەی پۆلیسی ساکاریا، ئەو هاووڵاتییە عێراقییە کوژراوە، دوای دۆزینەوەی، تەرمی محەممەد بە مەبەستی توێکاری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ساکاریا.
 
لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسدا هەشت کەس بە تۆمەتی کوشتن و هاوکاریکردنی بکوژ دەستگیرکراون. هەروەها پۆلیس بەدوای کەسێکی دیکەدا دەگەڕێت، کە بە تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە دادەنرێت.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای ئوموت، ساڵی 2023 لە تورکیا و باکووری کوردستان بەهۆی 3 هەزار و 773 رووداو، 2 هەزار و 318 کەس  کوژراون و 3 هەزار و 820 کەسیش بریندار بوون. 483 لەو کوژراوانە و 1063 بریندار لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بوونە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە