راوێژکارێکى سەدام حوسێن لە لیستى سزادراوان دەردەهێندرێت

02-05-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەى بلۆککردنى پارەى تیرۆریستان لە عێراق بڕیاریدا عامر سەعدى، راوێژکارى سەدام حوسێن، سەرۆکى حکومەتی پێشووتری عێراق لە لیستى سزادراوان دەربهێنێت.
 
بەگوێرەى بڕیارێکى لیژنەى بلۆککردنى پارەى تیرۆریستان لە عێراق کە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى لە 17ـى نیسانى 2023 بڵاویکردووەتەوە، عامر حەموودى حەسەن سەعدی لە لیستى سزادراوانى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى دەربهێندرێت.
 
عامر سەعدی، ساڵى 1938 لە بەغدا لەدایک بووە، ئەندازیارى کیمیایە، لەنێوان ساڵى 1991 بۆ 1993 وەزیرى پیشەسازى و کانزاکانى عێراق بووە، دوایین پۆستى لە دەسەڵاتى حیزبى بەعس، راوێژکارى زانستیی سەدام حوسێن بووە. سەعدی یەکێک بوو لەو 55 بەرپرسەى حیزبى بەعس کە لەلایەن هێزەکانى ئەمریکاوە داواکراو بوون.
 
هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکە لە 6ى نیسانى 2023  لەلایەن لیژنەکەوە دەرکراوە، بەڵام لە 17ـى نیسان چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
 
لیژنەى بلۆککردنى پارەى تیرۆریستان لە بڕیارەکەدا ئاماژەى بەوەداوە کە عامر سەعدی لەنێو سزاکانى بڕیارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ژمارە 1518ـى ساڵى 2003 بووە کە تایبەتە بە دۆخى عێراق و بەردەوامى مەترسیی دۆخى وڵاتەکە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.