چوار کەس لەسەر "گێچەڵە سێکسییەکە"ی بەسرە دەستگیر کراون

رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی بەسرە لێکۆڵینەوە لە کێچەڵى سێکسی و شەڕێک دەکات، کە لە یەکێک لە سەیرانگەکانى ئەو شارە روویداوە و چوار کەس دەستگیر کراون.
رووداوەکە سێشەممە 1ى نیسانی 2025 لە سەیرانگەى بەسرەلاند روویداوە و دیمەنەکانى لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە پارێزگاى بەسرە بە رووداوى گوت، "سەرەتا گێچەڵى سێکسی بە چەند کچێک کراوە، دواتر بەهۆیەوە شەڕ و دەمەقاڵێ روویداوە."
بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2ى نیسانى 2025 فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە راگەیێندراوێکى لەبارەى ئەو رووداوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدواى بڵاوبوونەوەى ئەو دیمەنانە رێوشوێنى یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە گیراوەتەبەر کە بەشداربوون لە شەڕەکەدا.