عێراق

وێنەیەکی پیاوەکە بە دەستگیرکراوی و دوو وێنەی تیمەکان لەکاتی گەڕان بۆ دەرهێنانی تەرمی ژنەکە، وێنە: بەرگریی شارستانیی عێراق
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
پیاوێک لە بەسرە ژنەکەى فڕێدەداتە بیرێکى ئیرتیوازیی 28 مەترییەوە. ژنەکە بە مردوویی دەردەهێنرێتەوە و پیاوەکەش دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدانا؛ پاڵی پێوەناوە تاوەکو بکەوێتە نێو بیرەکەوە.
رووداوەکە، یەکى نیسانى 2025 لە قەزاى سەفوانى پارێزگاى بەسرە روویداوە، تەرمى ژنەکە درەنگانى شەوی رابردوو، لە بیرەکە دەرهێنراوە کە بۆ کشتووکاڵ هەڵکەندراوە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، دووی نیسانى 2025) فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە لە راگەیێنراوێکدا گوتی هاوژینی ئەو ژنە بەتۆمەتی کوشتنی ژنەکەی دەستگیرکراوە.
بەپێی سەرچاوەیەکى ئەمنى لە بەسرە کە لەبارەی کەیسەکە قسەی بۆ رووداو کرد؛ "ئەو تاوانە بەهۆى کێشەى خێزانییەوە بووە."
تۆمەتبارەکە بەپێی مادەى 406ـى یاسای سزادانى عێراقى دەستگیرکراوە، کە تایبەتە بە کوشتنى بە ئەنقەست و سزاکەى دەگاتە لەسێدارەدان.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی بەرگریى شارستانى عێراق وێنەى ئەو بیرەى بڵاوکردووەتەوە کە تیمەکانیان تەرمى ئەو ژنەیان تێدا دەرهێناوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێنداوێکدا لە رێگەی پێگەیان لە فەیسبووک ئاماژەی بەوە داوە؛ تەرمی ژنەکەیان لە قووڵایى 28 مەتر دەرهێناوە و رادەستى پۆلیسی قەزاى سەفوانیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ