رووداو دیجیتاڵ
لەبەردەم قوتابخانەیەکی قەزای هارسە لە بەسرە، 6 قوتابی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا و 10ی دیکەش بریندارن.
نەزیر شاوی، قایمقامی قەزای هارسە بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بووە لەبەردەم قوتابخانەی سەرەتایی زەینەب، کاتێک قوتابییەکان دەوامیان تەواوبووە و لەسەر شەقامی بەردەم قوتابخانە سەرقاڵی پەڕینەوە بوون.
گوتیشی، "بارهەڵگرێکی جۆری کامیۆن لە ژمارەیەکیان دەدات و بەپێی زانیارییە بەراییەکان لانیکەم 6 قوتابی گیانیان لەدەستداوە".
ئەو قایمقامە دەڵێت، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بەرز ببێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە گیانلەدەستدانی 20 قوتابی دەکرێت، بەڵام عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ژمارەیە دوورە لە راستییەوە.
راشیگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، ژمارەی بریندارەکان 14 قوتابین و شۆفێرەکە دانیپێداناوە لەوکاتەدا بەهۆی هەبوونی کێشەیەک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا، کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
هەروەها پۆلیسی بەسرە شۆفێرەکەی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
تجمع ذوي ضحايا حادث السير المروع في #البصرة pic.twitter.com/SkO6wYSrpf
— Rudaw عربية (@rudaw_arabic) April 2, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ