لە بەغدا خۆپێشاندان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق و ئیسرائیل دەستیپێکرد

02-04-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەدان لایەنگری رەوتی سەدر لە بەغدا دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکەنەوە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە بەغدا، خۆپێشاندانەکە لە گۆڕەپانی 55ـی ناوچەی سەدر لە بەردەم نووسینگەی شەهید سەدر دەستیپێکردووە، هەروەها خۆپێشاندانێکی دیکەش لە ناوچەی کازمییە دەستیپێکرد لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل.
 
ئەو خۆپێشاندانە دوای ئەوە دێت کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە ئۆنلاین بەشداری لە کۆنگرەی لووتکەی لەپێناو دیموکراسی کرد.

 

 
یەکێک لە بەشداربووانی لووتکەکە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بوو، ئەمەش مشتوومڕی زۆری لە شەقامی عێراقی لێکەتەوە کە سوودانی بەشداری لە لووتکەیەک کردووە ئیسرائیلیش تێیدا بەشدارە.
  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە