بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەک لە بەغدا هەشت کرێکار بریندار دەبن

02-04-2023
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی زەیوونەی بەغدا ژمارەیەک کرێکار بریندار بوون کە دەگوترێت تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، کرێکارەکان سەرقاڵی دروستکردنی نهۆمی یەکەم بوون کە سەقفەکە بەسەریاندا رووخاوە.
 
رۆژی یەکشەممە 02-04-2023 بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی زەیوونەی بەغدا، نزیک یاریگەی شەعبی نێودەوڵەتی، هەشت کرێکار بریندار بوون.
 
مستەفا گۆران، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە نزیک باڵەخانەکە گوتی، کرێکارەکان سەرقاڵی دروستکردنی نهۆمی یەکەمی باڵەخانەکە بوون کە تەنیا دینگەکانی دروستکرابوون و بڕیاربوو کۆنکرێتی سەقفەکەی تێبکرێت.
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، لە کاتی تێکردنی کۆنکرێت، سەقفی باڵەخانەکە رووخاوە و بەهۆیەوە هەشت کرێکارەکە بریندار بوون.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرگریی شارستانی دەستکەوتووە، تەندروستیی دوو کرێکار ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان.
 
تائێستا هۆکاری رووخانی باڵەخانەکە روون نییە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، بەڵام بە گوتەی شایەتحاڵان، کوالێتیی خراپی دروستکردنی باڵەخانەکان هۆکاری ئەو جۆرە رووداوانەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.