سەندیکای پارێزەرانی عێراق داوای دەستگیرکردنی کچە پارێزەرێک دەکات کە لە کوردستان کاردەکات

02-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەندیکای پارێزەرانی عێراق بە پاساوی"سووکایەتیکردن بە هەندێک کەسایەتی و پیاهەڵدان بە رژێمی بەعس" پارێزەرێک لە ریزەکانی دەردەکات و داوا لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەکات فەرمانی دەستگیرکردن و دۆزینەوەی بە دەزگا ئەمنییەکان بدرێت.
 
بەپێی نووسراوێکی سەندیکای پارێزەرانی عێراق، کە رۆژی 18ـی مانگی رابردوو رەوانەی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستانی کراو، داواکراوە پارێزەر"رەشا فارووق ئەحمەد حوسێن جەنابی" لە ریزەکانیان دەربکەن.
 
پاساوی سەندیکاکە ئەوەیە ئەو کچە پارێزەرە "لە بڵاوکراوەکانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سووکایەتیی بە کەسایەتییەکانی ئاینی و نیشتمانی و سەندیکایی کردووە و بە رژێمی رووخاوی بەعسی هەڵداوە."
 
جگە لەو تۆمەتانە کە تاوەکو ئێستا ئەو کچە پارێزەرە هیچی لەبارەی نووسراوەکەوە نەگوتووە، سەندیکای پارێزەرانی عێراق تۆمەتی دیکەش دەداتە پاڵی کە بریتیین لە: قسەکردن و بەکارهێنانی چەمکی نەشیاو کە لەگەڵ نەریتی پیشە و ئادابی گشتی ناگونجێت و سەرپێچیی رێساکانی رەفتاری پیشەیی.
 
سەندیکای پارێزەرانی عێراق لە نووسراوەکەیدا دەڵێت: "ئەو کچە کە لە دادگەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکات و فەرمانی دەستگیرکردن و بەدواداگەڕانی هەیە و ئومێد دەکەین لەرێگەی قسەکردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگ بن و ناوی لە دادگەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی لە کارکردن رابگیرێت."
 
رۆژی هەینی، 2ـی شوباتی 2024، هەڤاڵ عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نووسراوەکەمان پێگەیشتووە، دەیدەینە لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت، رێککەوتنمان لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی عێراق هەیە و بەپێی رێککەوتنەکە ئەو پارێزەرە رادەگیرێت."
 
پەرلەمانی عێراق له ‌دانیشتنی رۆژی 30-7-2016، پڕۆژەیاسای قەدەخەكردنی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە و سەرجەم حیزب و چالاكییە تووندڕۆكان و تیرۆریستییەكانی پەسندكرد.
 
بەگوێرەى مادەى نۆى یاسای قەدەخەکردنى حیزبى بەعس، قەوارە، پارت و چالاکییە رەگەزپەرستی، تیرۆریستى و تەکفیرییەکانى ساڵى 2016، هەر کەسێک بانگەشە بۆ حیزبى بەعسى قەدەخەکراو بکات، سزاکەى بەندکردنە بەو مەرجەى لە شەش ساڵ کەمتر نەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت