باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی چین لە بەغدا و هەولێر خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن

02-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزخانەی چین لە عێراق و کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر رایانگەیاند سەرجەم کارەکانیان بۆ ماوەیەک رادەگرن.
 
باڵیۆزخانەی چین لە عێراق رایگەیاند، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڤیزەی چین وەربگرن، "دەمانەوێت ئاگاداریان بکەینەوە سەرجەم خزمەتگوزاییەکانی کۆنسوڵگەری لەماوەی نێوان 12 بۆ 15ـی شوبات رادەگیرێن."
 
باڵیۆزخانەکە ئەو رێکارەی گەڕاندووەتەوە بۆ جەژنی بەهاری چینی.
 
کۆنسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستانیش ئاگادارییەکی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "بەشی کۆنسوڵگەریی کۆنسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر لە 12 تاوەکو 15ـی شوباتی 2024 (دووشەممە تاوەکو پێنجشەممە) لە رۆژانی پشووی سەری ساڵی چینیدا خزمەتگوزارییەکانی بۆ خەڵک رادەگرێت."
 
جەژنی بەهاری چینی یان سەری ساڵی چینی، درێژترین و گرنگترین پشووی ساڵنامەی چینییە، ساڵانە وادەکەی دەگۆڕێت، بۆ ئەمساڵ لە رۆژی 10ـی شوباتی ساڵی 4754ـی چینی کە بەرامبەرە بە 2024ـی زاینی، دەستپێدەکات.
 
 
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت