دوو پارێزگای سوننەنشین ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیسیان نەکردە پشوو

02-01-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی مونەدیس، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، جگە لە نەینەوا و ئەنبار کراوەتە پشوو. 

رۆژی پێنجشەممە، 02-01-2025 لە پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف، موسەننا، دیوانیە، سەلاحەدین، میسان، بەسرە، زیقار، واست، کەرکووک، دیالە، بابل کراوەتە پشوو، بەڵام لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار کە دوو پارێزگای زۆرینە سوننەنشینن نەکراوەتە پشوو.
 
رەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری کارگێڕی، رۆژی پێنجشەممە، 02-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پەیوەندیمان بەهیچ پارێزگایەکی دیکەوە نییە، ئەمڕۆ لە پارێزگای نەینەوا دەوامە و پشووی فەرمی نییە".
 
بەرەبەیانیی 3ی کانوونی دووەمی 2020، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەریەکە لە ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردە ئامانج و هەردووکیان کوژران.
 
ساڵانە بەبۆنەی کوژرانی ئەو فەرماندەیەی "بەرەی مقاوەمە" چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن و هەندێکجاریش لە پارێزگاکانی عێراق دەکرێتە پشوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە