رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى ناوخۆى کوێت رایگەیاند، داواکراوێکى بە هاوکاریی عێراق دەستگیر کردووە، کە 11 سزاى بەندکردنى لەسەر بووە.
سەلمان خالیدى ئەو هاووڵاتییە کوێتییەیە، کە بە گوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى کوێت لە عێراق دەستگیرکراوە.
وەزارەتى ناوخۆى کوێت رایگەیاند، سەلمان خالیدى، 11 سزاى بەندکردنى لەسەربووە، لە 4ى کانوونى یەکەمى 2023ـەوە گشتاندنى ئەو سزایانە بۆ وڵاتان کراوە بۆ ئەوەى رادەستى کوێت بکرێتەوە.
سەلمان خالیدى، 25 ساڵ، بە کەسێکى دژبەرى کوێت ناسراوە، خوێندنى زانکۆى لە قەتەر تەواو کردووە.
وەزارەتى ناوخۆى کوێت دەڵێت، دەرکەوتووە ئەو داواکراوە هەڵاتووە، لە عێراق بووە، لیژنەیەکى هاوبەش لە نێوان پۆلیسی نێودەوڵەتیى "ئینتەرپۆڵ" پێکهێنراوە و بە هاوئاهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق و باڵیۆزخانەى کوێت لە بەغدا، دەستگیرکراوە و رادەستى کوێت کراوەتەوە، بۆ ئەوەى رێوشوێنى یاسایی لە دژى بگیرێتەبەر.
بە گوێرەى میدیای کوێت سەلمان خالیدى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا دەستگیرکراوە و کاتێک ویستوویەتى بەرەو بەریتانیا گەشت بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ