رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی ئایدز لە عێراقدا هەن و رێژەکەش لە ستانداردی جیهانیی کەمترە.
رۆژی یەکشەممە،1-12-2024، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەنێو تووشبووەکان "حەوت منداڵ هەن."
سەیف بەدر هەروەها گوتی: "لە حەوت ساڵی رابردوودا نزیکەی 470 کەس لە عێراق بە ئایدز گیانیان لەدەستداوە."
هەرچەندە تائێستا هیچ ڤاکسین و دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی ئایدز نەدۆزراوەتەوە، سەیف بەدر ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرجەم ناوەندە چارەسەرییەکاندا دەرمانی پێویستیان بۆ تووشبووانی ئەو نەخۆشییە دابین کردووە و هەموو هەوڵێکیش بۆ کۆنترۆڵکردنی رێژەی تووشبوون دەدەن.
ئایدز زیاتر لە رێگەی خوێن، سێكس یانیش لە دایکەوە بۆ کۆرپە دەگوازرێتەوە.
نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسی (HIV) تووشی مرۆڤ دەبێت، ڤایرۆسەکە هێرش دەکاتە سەر سیستمی بەرگریی مرۆڤ. نەخۆشیی ئایدز تاوەکو ئێستا چارەسەرێکی بنبڕی نییە. تەنیا لە رێگەی هەندێک دژە ڤایرۆسەوە رێگریی لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە بەنێو لەشی مرۆڤ دا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ