عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبووڵ. وێنە: AA
رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە ئیستەنبووڵ و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
مەکتەبی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، ئەمڕۆ هەینی گەیشتنی سوودانی بە ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە، بەبێ زانیاریی زیاتر.
مانگی نیسانی ئەم ساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد. لە سەردانەکەدا، ئەنقەرە و بەغدا 26 رێککەوتنیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ کرد.
شەوی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ لیژنەی تایبەتمەند بە بەدواداچوون بە رێککەوتن و لێکگەیشتننامە واژۆکراوەکان لەگەڵ تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی لە دوایین پێشڤەچوونەکان لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامانە ئاگادار کرایەوە.
عێراق و تورکیا 367 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە و ئەوەش وایکردووە دەیان پرسی هاوبەشیان هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ