نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دۆخی وڵاتەکە تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و جه‌ختیان لە هاوئاهەنگی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرده‌وه "له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی."
رۆژی شه‌ممه 01-10-2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی پەرلەمانی عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له موحسین مه‌نده‌لاوی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی پەرلەمانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی پەرلەمان، هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رک و کاره‌کانیدا بۆ خواست. لای خۆیەوە، مه‌نده‌لاوی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی به دیداریان ده‌ربڕی.
رۆژی 28ى ئەیلوولى 2022، موحسین مەندەلاوى، پەرلەمانتارى سەربەخۆى کورد بە دەنگی 203 پەرلەمانتار بە جێگرى یەکەمی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرا.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تاوتوێکردنی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له پەرلەمان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
نێچیرڤان بارزانی و موحسین مه‌نده‌لاوی جه‌ختیان، "له کاری پێکه‌وه‌یی و هاوئاهەنگی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرده‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی وڵات و پاراستنی هاووڵاتییان و ره‌چاوکردنی ماف و داوا ره‌واکانیان."