پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی رێسای رەفتار پێکدەهێنێت

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی 13 کەسی بۆ جێبەجێکردنی رێسای رەفتاری پەرلەمانی پێکهێنا. ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، بۆ رێکخستنەوەی کاری پەرلەمان و رێکارەکانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانە.
 
ئەحمەد بەدری، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردنی رێساکانی رەفتاری پەرلەمانی، کە دوێنێ (شەممە، 31ـی ئابی 2024) پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی دا، بە رووداوی گوت "کاری لیژنەکە بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەکانە، چونکە هەندێک جار کێشە روویداوە. بەشێکی کەم لە پەرلەمانتاران کێشەیان هەبووە یان لە کۆبوونەوەکاندا پابەندنەبوون بە رەفتارە پەسندکراوەکان و، هەندێک رەفتار کراون لە دەرەوەی کاری پەرلەمانی بوون، بۆیە لیژنەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێسایانەیە." 
 
رۆژی شەممە، 31ـی ئابی 2024، موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی 13 پەرلەمانتاری راگەیاند، کە ئەرکی جێبەجێکردنی رێساکانی رەفتاری پەرلەمانی دەبێت.
 
رۆژی 2ـی ئاداری 2016، پەرلەمانی عێراق رێساکانی رەفتاری پەرلەمانی پەسندکرد. 
 
ئەو پەرلەمانتارانەی ئەندامانی لیژنەکەن بریتین لە: 
 
- وەلید عەبدولحەسەن سەهلانی
- محەممەد عەبدولکەریم ئەلبەلداوی
- عولا عۆدە ناشی
- ئەحمەد سەڵاڵ ئەلبەدری
- ئەحمەد سەلیم کینانی
- عەلی فارس شەداد
- عەلی حەسەن ئەلساعیدی
- عەبدولکەریم عەبتان ئەلجبووری
- موزاحم قاسم ئەلخەیات
- مەحموود حوسێن قەیسی
- رێبوار هادی عەبدولرەحمان
- کەریم شکور داودی
- ئەرشەد ساڵحی