پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژە دەکات

01-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژەیاسا دەکات؛ یەکێکیان دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراقە. ئەندامێکی کوردی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێگەی هەرێمی کوردستان دەپارێزن.
 
کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 01-09-2024) پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کار لە پێنج بڕگە پێکهاتووە. یەکەم بڕگەی بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی کە لە 208 مادە پێکهاتووە.
 
کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پڕۆژەیاساکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئامادەکراوە و کەرتی فڕۆکەوانی رێکدەخاتەوە. سەرنج و تێبینی زۆر لەسەر پڕۆژەکە هەیە،" بەڵام دوای خوێندنەوەی یەکەم کاری لەسەر دەکەن.
 
کاروان یاروەیس کە بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کورستانە لە پەرلەمان دەڵێت، "بەگوێرەی دەستووری عێراق، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی فیدراڵییە. ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، داکۆکی لێدەکەین و دەبێ پارێزراو بێت"؛ گوتیشی، لەگەڵ شارەزایانی فڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی سەرنج و تێبنییەکانیان بزانن و لە یاساکەدا جێگەیان بکرێتەوە.
 
لە لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق دوو نوێنەری هەرێمی کوردستان هەن؛ کاروان یاروەیس لە یەکێتی و ئیبراهیم محەممەد لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
 
چوار بڕگەی دیکەش لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانن کە بریتین لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە پێشنیازی پاراستنی کەلەپوور و فەرهەنگ؛ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسندکردنی رێککەوتننامەی یەکەی ئابووریی نێوان وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی ژمارە 169ـی ساڵی 1963؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی باڵای حەج و عومرە؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای تەندروستیی دەروونی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری هەولێر لە وەرزی زستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

شەپۆلێکی باران عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە بەیانیی ئەمڕۆوە تەمێکی چڕ ژمارەیەک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. سبەی باران دەستپێدەکات و رۆژی هەینی بارانەکە لە هەرێمی کوردستان چڕ دەبێتەوە.