نەوەى نوێ: هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ ئیمتیداد کۆتاییهات

01-08-2023
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق کۆتاییهاتنى هاوپەیمانێتییەکەیانی لەگەڵ بزووتنەوەى ئیمتیداد راگەیاند. بەڵام بەرپرسێکى ئەو بزووتنەوە دەڵێت، "بەردەوامین لەو هاوپەیمانێتییە لەگەڵ نەوەى نوێ و دوورکەوتنەوەکە بەهۆى نەبەستنی کۆنگرەوە بووە".
 
یەکى ئابى 2023، سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ، کۆتاییهاتنى هاوپەیمانێتی حیزبەکەی لەگەڵ بزووتنەوەى ئیمتیداد راگەیاند و ئەو هەنگاوەى بەستووەتەوە بەکێشە نێوخۆییەکانى بزووتنەوەى ئیمتیداد.
 
15ى کانوونى یەکەمى 2021، هەردوو بزووتنەوەى نەوەى نوێ و ئیمتیداد هاوپەیمانێتییەکیان بەناوى "هاوپەیمانێتى لە پێناو گەل" پێکهێنا، کە ئەو کاتە بەهەردوو فراکسیۆنەکە 18 کورسى پەرلەمانى عێراقیان هەبوو.
 
مسعەد راجحی، ئەندامى ئەمیندارێتى گشتیی بزووتنەوەى ئیمتیداد بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ئێمە پابەندین بە هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ بزووتنەوەى نەوەى نوێ."
 
مسعەد راجیحى رایگەیاند، دوورکەوتنەمان لە هاوپەیمانێتى لەگەڵ نەوەى نوێ، بەهۆى دواکەوتنى کۆنگرەى بزووتنەوەکەیانەوە بووە کە بە گوتەى ئەو "بەمنزیکانە" دەیبەستن.
 
بزووتنەوەى ئیمتیداد بە یەکێک لە نوێنەرانى خۆپێشاندانى تیشرینییەکانى 2019 دادەنرێت کە ئێستا خاوەنى 16 ئەندامى پەرلەمانە لەدواى ئەوەى چوار لە ئەندامەکانى بەهۆى کێشەى نێوخۆیی ئەو بزووتنەوەیە لە فراکسیۆنەکە کشانەوە.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

عیرفان عەبدولعەزیز: دوای کەوتنی ئەسەد دەبێت حکومەتی عێراق ترسی لە خۆی هەبێت

رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، ''بەهارێکی ئازادی لە سووریاوە دەستیپێکردووە و هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێتەوە''، گوتیشی، پەیوەندییەکانیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە سووریا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێت.