01-08-2022
09:01
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی پێشهاتەکانی بەغدای پایتەختی عێراق داوای "دانبەخۆداگرتن" لە لایەنە ناکۆکەکانی شیعە دەکات.
تورکیا لەڕێی وەزارەتی دەرەوە راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی هەنووکەیی عێراق بڵاوکردەوە. لە بەشێکی راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە "نیگەرانییەوە" چاودێری پێشهاتەکانی بەغدا دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها هیواخوازە ئەو ناڕوونییە سیاسییەی زەمینەی بۆ دروستبوونی ئەم دۆخە لە عێراق کردووە، بە زووترین کات بڕەوێنرێتەوە و بەبێ دواکەوتن حکومەتێکی گشتگیری وەها پێکبهێنرێت کە توانای نوێنەرایەتییەکی بەهێزی لەسەر بنەمای چاوەڕوانییەکانی گەلی عێراق هەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە: "رێز لە مافی عێراقییەکان دەگرین لەڕێی دیموکراسیەوە بۆچوون و چاوەڕوانییەکانی خۆیان دەربڕن. لەم چوارچێوەیەدا جەخت لەسەر دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی و پاراستنی سیستمی کەرتی گشتی دەکەینەوە. داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە ژیرانە و دانبەخۆداگرتن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن."
دوای ئەوەی لایەنگرانی سەدر لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا دووجار چوونە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانیان پەکخست؛ رۆژی دووشەممە 1-8-2022 لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش دەستیان بە خۆپێشاندان کرد. مەترسیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو دوو لایەنە سیاسییە، رۆژەڤی عێراق و ناوچەکەیە.
19:56
خۆپێشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆتایی هات
کۆتاییهاتنی خۆپێشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی
زیاتر بخوێنەوە
19:22
دڵشاد شەهاب: کێشەکانی عێراق کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو
17:34
لایەنە ناکۆکەکانى شیعە لەسەر دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی کۆکن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
16:37
بەرپرسی نووسینگەی سەدر بۆ رووداو: ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتووە
ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەدر لە بەغدا
13:55
وەزیرى موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی رەوتەکە دەکات لە پارێزگاکانى دیکە خۆپێشاندان بکەن
لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەنێو پەرلەمانی عێراق. وێنە: AFP
13:05
لیژنەى خۆپێشاندانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ لایەنگرانی: نەچنە نێو ناوچەى سەوز
خۆپێشاندانی لاینەگرانی سەدر لە پەرلەمانی عێراق. وێنە: AFP
12:07
11:45
وەزیرەکەى سەدر سێ مەرج بۆ دیالۆگ لەگەڵ چوارچێوەى هاوئاهەنگى دادەنێت
خۆپێشاندەران لە پەرلەمانی عێراق. وێنە: AFP
11:44
هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح داواى لە رەوتى سەدر و هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کرد دیالۆگى بونیاتنەر بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان بکەن و ئاماژە بەوەدەکات کە دۆخى راگەیاندنى ئێستا بەو ئاراستەیەیە کە خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و بگاتە ئاستى تووندوتیژى.
1ى ئابى 2022، هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەدا کە بۆ جارێکى دیکە داوا لە رەوتى سەدر و هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەکات لۆژیکى ژیری و دانبەخۆداگرتن پەیڕەو بکەن و بەرژوەندى هاووڵاتیان و وڵات بخەنە پێش هەر بەرژەوەندییەکی دیکە و لە رێگەى دیالۆگى جیدى و بونیاتنەرەوە هەوڵی نەهێشتنی خاڵە ناکۆکەکانى نێوانیان بدەن.
هادى عامرى کە یەکێکە لە سەرکردەکانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەڵێت، دۆخى راگەیاندن لە رێگەى دەرکردنى راگەیێندراو و دژە راگەیێندراوەوە بۆ هاندانى جەماوەر، بە ئاراستەیەکە کە ئەگەر هەیە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و بگاتە ئاستى تووندوتیژى و دەشڵێت: "خوێنى عێراقییەکان بۆ هەمووان بەبەهایە و لەحەفتاکانى سەدەى رابردووەوە گەلى عێراق خوێنی لێ دەچۆڕێت و با کۆتایی بە خوێنڕشتن بێت".
ئەو داواکارییەى سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح لەکاتێکدایە، لایەنگرانى رەوتى سەدر لە 29ى تەممووزەوە لەنێو پەرلەمانى عێراق مانگرتنیان راگەیاندووە و داواى گۆڕانکاری ریشەیی لە پرۆسەى سیاسی دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆش ژمارەیەک لەلایەنگرانى هاوپەیمانىی چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەنزیک ناوچەى سەوز لە بەغدا دژە خۆپێشاندان ئەنجامبدەن.