داعش دراوی 500 دیناری قەدەخە دەکات

01-07-2015
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن داعش دراوی عێراقی
A+ A-
رووداو - هەولێر

سەرچاوەیەکی تایبەت لە موسڵ رایدەگەیێنێت، رێکخراوی داعش تا ئێستاش کار بە دراوی عێراقی دەکات، ئاماژە بەوەش دەدات تەنیا دراوی 500 دیناری قەدەخەکردووە مامەڵەی پێبکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" ئەو دراوانەی رێکخرای داعش دەریکردوون، تا ئێستا لە بازاڕەکاندا کاریان پێناکرێت، بەڵکو رێکخراوەکە کار بە دراوی عێراقی دەکات، بەڵام لە هەمان کاتیشدا مامەڵکردنی بە دروای 500 دیناری قەدەخەکردووە، بەهۆی بوونی وێنەی گاباڵدارکە لەسەری".

ئەو سەرچاوەیەی رووداو ئاماژە بەوە دەدات " بەهۆی کێشانەوەی بڕێکی زۆری ئەو دراوە لە بازاڕەکان، ئێستا ئەو درواە نەماوە و هەروەها کارپێکردنیشی بە هەمووشێوەیەک قەدەخەکراوە".

رێکخراوی داعش بڕیاریدابوو 29 حوزیران لە ساڵیادی راگەیاندنی " دەوڵەتی خەڵافەت"، نوێترین دراوی خۆی كە بریتییە لە دیناری ئیسلامی" بخاتە بازاڕەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو پارەیە نەخراوەتە بازاڕەوە.

داعش لە تشرینی دووهەمی ساڵی رابردوودا دەستی بە چاپکردنی پارچەی ئاڵتوونی وەك دراوی خۆی كردووە. ئەو رێکخراوە لەچەند رۆژی رابردوودا نموونەی دینارە زێڕینەكانی خۆی نمایشكرد و  بڕەكەشی پێنج دیناری ئیسلامییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە