ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لە عێراق

رووداو –  kitabat

بەپێی ئاماری حیزب و لایەنەکانی عێراق، ئەنجامەكان بەراییەکان  دەریدەخات، کە هەردوو هاوپەیمانییەکەی عەمار حەکیم و نووری مالیکی یەکەم و دووەمی عێراقن. 

ئیئتیلافی مواتن بە سەرکردایەتی عەمار حەكیم و دەوڵەتی قانون بە سەركردایەتی نووری مالیكی لە پێشەوەن، ئیئتیلافی سەدریش بە سەركردایەتی موقتەدا سەدر لە ریزبەندی سێیەم دێت.

ئیئتیلاف موتەحیدون بۆ چاکسازی بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران زۆربەی دەنگی سوننەكانی بەدەستهێناوە. ئەو لیستەش، كە ئەیاد عەلاوی سەركردایەتی دەكات، كە لیستی وەتەنییەیە، كە سوننەكان  دەنگی بۆ دەدەن، لەدوای ئەوەوە دێت و دواتریش لیستی ساڵح موتڵەگی سەرۆكی ئەنجوومەنی دانوستاندن دێت.

لە ئەنجامە چاوەڕواننەكراوەكانی هەڵبژاردنیش ئەوەیە، كە ئیئتیلافی مەدەنی دیموكراسی، كە پاڵێوراوەكانیان لە شیوعی، عیلمانی‌ و لیبراڵەكان پێكدێت، زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا، دەنگی بەدەستهێنا.

هەر بەپێی ئاماری حیزبە سیاسییەكان، هەریەكە لە حیزب و لایەنەكان ئەو رێژەیەی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەستدەهێنن:

ئیئتیلافی مالیكی و حیزبە هاوپەیمانەكانی 68 كورسی

ئیئتیلافی مواتن 48 كورسی

لیستەکانی موقتەدا سەدر 31 كورسی

لیستی ئوسامە نوجەیفی 44 كورسی

لیستی ئەیاد عەلاوی 23 كورسی

لیستی ساڵح موتڵەگ 10 كورسی

هاوپەیمانی مەدەنی و دیموكراتی 11 كورسی