لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت

01-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو بانکی رافیدەین و رەشیدی حکومەتی عێراق دەستپێکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنیشیانیان راگەیاند و دەڵێن، "دەتوانن لە لقەکانی هەردوو بانکەکە و ئەو شوێنانەی بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان تەرخانکراوە، مووچە وەربگرن."
 
بانکی رەشید و رافیدەین، کە دوو بانکی فەرمیی حکومەتی عێراقن لە دوو راگەیێندراوی جیادا ئاماژەیان بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینان لە پارێزگاکانی عێراق بەبێ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
 
لە راگەیێندراوێکدا بانکی رەشید دەڵێت: "داوا لە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەکەین سەردانی لقەکانمان و نووسینگەکانی پێدانی ئەلیکترۆنیی مووچە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان."
 
بانکی رافیدەینیش لە راگەیێندراێکدا دەڵێت، "دەستکراوە بە ئامادەکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی سەربازی و هەر کاتێک نامە بۆ مۆبایلەکانیان رۆیشت دەتوانن بچنە هەر شوێنێک کە تێیدان بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نیسانیان وەربگرن."
 
دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بە مووچەخۆرانی پارێزگاکانی عێراق بەبێ مووچەخۆرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدایە مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی کوردستان دوای نزیکەی دوو مانگ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەدرێت و رۆژی شەممە، 29ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچە بوو کە خانەنشیانی مەدەنیی مووچەکانیان وەرگرت.
 
بەهۆی ناکۆکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانەوە، لەدوای پەسندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی عێراق و کەوتنەبواری جێبەجێکردنی ئەو یاسایە کێشە بۆ مووچەخۆران و فەرمانبەرانی کوردستان دروستبووە و چەند مانگێکە مووچەی مووچەخۆران دوادەکەوێت.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دوای سەردانەکەی سوودانی، ئێران 625 مێگاوات کارەبا دەداتەوە عێراق

کۆماری ئیسلامی ئێران، 625 مێگاوات کارەبای بۆ عێراق گەڕاندەوە، بەڵام تائێستا بڕیاری نەداوە هەناردەی گازەکەی بۆ عێراق دەستپێبکاتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لایەنی ئێرانی دەڵێن هێشتا خەریکی نۆژەنکردنەوەی بۆریی گازن.