محەممەد تۆفیق عەللاوی لە پێکهێنانی حکومەت کشایەوە
رووداو - هەولێر
محەممەد تۆفیق عەللاوی کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق راسپێردرابوو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و گوتی "هه‌وڵمدا به‌پێی توانا، هه‌موو رێگەیه‌ك بگرمه‌به‌ر بۆ رزگاركردنی نیشتمان له هه‌نگاونان به‌ره‌و نادیاری و بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه هه‌نووكه‌ییه‌كان. به‌ڵام له‌كاتی دانووستاندنهكاندا شۆك بووم به چه‌ندین پرس و بابه‌ت كه هیچ په‌یوه‌ندییان به نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌بووه".
محەممەد تۆفیق عەللاوی کە رۆژی دووشەممە 02-03-2020 دوایین رۆژی بوو بۆ پێکهێنانی حکومەت، لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەو بژاردەیەی لەبەردەستدابووە بژاردەیەکی ئاسان و ئاشکرا بووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە لەگەڵ خەڵکی خۆڕاگری عێراق دا بووە و گوتیشی "هەندێک لایەنی سیاسیی جیدی نەبوون لەسەر بابەتی چاکسازیی و ئەو پەیمانانەی بە خەڵکی عێراقیان دابوو نەیان بردەسەر و بەربەستیان خستەبەردەم لەدایکبوونی حکومەتێکی سەربەخۆ".
محەممەد تۆفیق عەللاوی دەشڵێت، ئەو پەیامەی پێشکەش بە سەرۆککۆماری عێراق کردووە.
دوابەدوای وتارکەی محەممەد عەللاوی، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە ئاماژەدان بە وتارکەی محەممەد تۆفیق عەللاوی لەبارەی ئەوەی نەیتوانیوە لە ماوەی دەستووری دیاریکراودا حکومەتەکەی پێکبهێنێت، پاڵپشت بە ماددەی 76ی دەستوور سەرۆککۆمار دەست بە راوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی بەربژێرێکی دیکە لەماوەی 15 رۆژدا لە چوارچێوەی بەرپرسیاریەتی دەستووری و نیشتمانی دا.
سەرۆککۆماری عێراق سوپاسی محەممەد تۆفیق عەللاوی کرد لەسەر هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵوێستی لە پێشکەشکردنی داوای لێبووردن لە راسپاردنی.
هاوکات سەرۆککۆمار داوا لە هێزەکانی پەرلەمان دەکات کاری جیدی بکەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی نیشتمانی لەبارەی سەرۆکوەزیرانی جێگرەوە و پەسندکراو لە رووی نیشتمانی و جەماوەرییە لەماوەی ماوەی دەستوورەیدا. حکومەتێک پێکبهێنێت کە بتوانێت ئەرکەکانی رایی بکات لە ژێر رۆشنیایی ئەو رووداوانە کە عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە.
سەرۆکۆمار جەخت لەوەدەکاتەوە دۆخی ئێستا سەختە، پێویستی بە هەڵوەستەیەکی نیشتمانی بەرپرسانە هەیە لەلایەن هەمووانەوە، کەسێک راسپێرێت کە جێگەی رەزامەندی بێت لەسەر ئاستی جەماوەریی یاخود پەرلەمانی بۆ ئەوەی حکومەتێکی کاتی پێکبهێنێت کە پابەندبێت بە ئەرکەکانی بەرامبەر هاووڵاتیان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
ده‌قی گوتاری محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی له پێكهێنانی حكومه‌ت
به‌ڕێز سه‌رككۆمار..
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێزم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و بۆ پابه‌ندبوون به‌و به‌ڵێنه‌ی به گه‌له ئارامگرهكهمداوه، ئه‌م گوتاره پێشكه‌شی به‌ڕێزتان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م.
كاتێك ئه‌و ئه‌ركه‌م پێ‌سپێردرا، به‌ڵێنم به گه‌لدا ده‌ستبه‌رداری راسپاردن ده‌بم ئه‌گه‌ر بێتوو گوشاری سیاسیی به‌سه‌رمدا بسه‌پێندرێت، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌جێندایه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ی سوورم بۆ پێكهێنانی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه بڕیاری پێكهێنانی حكومه‌تێكی بێلایهنمدا بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌م به‌بێ پابه‌ندبوونی حیزبی یان هه‌ر جۆره گوشارێكی دیكه بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌م. بڕیاری خێراكردن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل و سووربوونم له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م مه‌رجه له كاتێكدایه دركم به‌وه ده‌كرد كه به تێپه‌ڕاندنی حكومه‌ته‌كه‌م لایه‌نی زیانبه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م ئه‌و لایه‌نانه ده‌بن كه له‌نێو گه‌نده‌ڵیدا خنكاون و بازرگانییان بهتایفهگهرییهتی و نه‌ژادیی ده‌كرد. ئه‌گه‌ر سازشم له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌كانیان بكردایه، ئێستا وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران دهستبهكاردهبووم، به‌ڵام من ئه‌وه‌م نه‌كرد.
هه‌وڵمدا به‌پێی توانا، هه‌موو رێگایه‌ك بگرمه‌به‌ر بۆ رزگاركردنی نیشتمان له هه‌نگاونان به‌ره‌و نادیاری و بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه هه‌نووكه‌ییه‌كان. به‌ڵام له كاتی دانووستاندنهكاندا شۆك بووم به چه‌ندین پرس و بابه‌ت كه هیچ په‌یوه‌ندییان به نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌بووه و خوای گه‌وره شایه‌تمه هیچ كاتێك سازشم بۆیان نه‌كرد و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆم نه‌خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و نیشتمان. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی خۆیانه‌وه دانووستاندنیان ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به دۆزی نیشتمان بكه‌ن و به‌بێ گوێدانه خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له دۆخی وڵات و به‌ره‌و پێشبردنی خوێنیان چۆڕدرا.
بۆیه به‌ڕێز سه‌رۆك، من له به‌رامبه‌ر هاوسهنگییهكدابووم.... قبووڵكردنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌رامبه‌ر نه‌بوونی راستگۆیی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌م و درێژه‌دان به‌م پۆسته له‌سه‌ر حیسابی نه‌هامه‌تییه‌كانیان بوو. بژارده‌كه ئاسان و روون بوو، ئه‌ویش مانه‌وه‌م بوو له‌گه‌ڵ گه‌له خۆڕاگرهكهم به‌تایبه‌تی كاتێك بینیم هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی جیدی نین له چاكسازیی و راستگۆنین به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌ی به گه‌له‌كه‌یان داوه. دانانی به‌ربه‌ست له‌به‌رامبه‌ر له‌دایكبوونی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه كاربكات بۆ نیشتمان، روون و ئاشكرابوو له رێگه‌ی ته‌واونه‌كردنی نیسابهكان بۆ دووجار و ده‌ستپێكردن به‌هه‌ڵمه‌تی بوختان پێكردن و درۆ و ساخته‌كردنی راستییه‌كان تا گه‌یشتیینه ئه‌مڕۆ و نازانین ئه‌وانه‌ی بازرگانی بهخهمهكانی گه‌ل ده‌كه‌ن به‌كوێ ده‌گه‌ن.
لێره‌وه رێگه‌م پێبده‌ن نووسراوی داوای لێبووردنم بۆ به‌ڕێزتان به‌رزبكه‌مه‌وه له ئه‌ركی راسپاردنم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و هیوام وایه به‌ڕێزتان ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن.
هه‌ر لێره‌وه په‌یامێك بۆ په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان هه‌یه
سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون و پشتیوانم بوون به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای پله و پۆستم لێبكه‌ن. رێگه‌م پێبده‌ن پێتان بڵێم ئێوه له‌به‌رده‌م ئه‌مانه‌تێكی مێژووییدان كه په‌یوه‌ندیی به ئینتیما و حیزبهكانتانهوه نییه ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیی به‌خودی خۆشتانه‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به عێراقیه‌وه هه‌یه. پێویسته ئێوه ده‌ستپێشخه‌ربن بۆ شان خستنه‌ژێر ئه‌م ئه‌مانه‌ته و ده‌بێ رۆڵی سه‌ره‌كیی بگێڕن بۆ سه‌پاندنی دید و بۆچوونه‌كانتان بۆ چاره‌كردنی ئاراسته‌ی كاره‌كان. بڕیار بڕیاری ئێوه‌یه نه‌ك بڕیاری كه‌سێكی دیكه. نابێ كه‌سێكی دیكه به‌ناوی ئێوه دانووستاندن بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستێك یان وه‌زاره‌تێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی یان بۆ حیزبه‌كه‌ی و پێكهاته‌كه‌ی.
بۆ گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌شم، به‌رده‌وامبن له دروستكردنی گوشار له رێگه‌ی خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانه و گیانفیداییهكانتان بهرخودانهكانتان به‌هه‌ده‌ر مه‌ده‌ن و منیش وه‌ك عێراقییه‌ك ده‌گه‌ڕێمه‌وه نێو ریزه‌كانی گه‌لی عێراقی وه‌ك تاكێكی ئه‌م وڵاته سازشی له‌سه‌ر بنه‌ماكان و دۆزه ره‌واكه‌ی نه‌كرد و نزا بۆ یه‌زدان ده‌كه‌ن بتانپارێزێت و عێراقی خۆشه‌ویست له هه‌موو خراپه‌كارییه‌ك بپارێزێت.
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
براتان
محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی