5 بەرپرسی ئەمنیی بەعس دەستگیر کران؛ 'دەستیان لە بڕیاری لەسێدارەدانی وەحشیگەرانە هەبووە'

01-02-2025
مالیک محەممەد
ئەو 5 کەسەی دەستگیر کراون دەستیان لە چەندین تاوانی گەورەدا هەبووە.
ئەو 5 کەسەی دەستگیر کراون دەستیان لە چەندین تاوانی گەورەدا هەبووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی 5 بەرپرسی ئەمنیی دەسەڵاتی بەعسی راگەیاند. سێ لەو بەپرسانە پێش راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە هەرێمی کوردستان پۆستیان هەبووە و چەندین تاوانیان بەسەردا ساخبووەتەوە. 
 
ئەو 5 کەسەی دەستگیر کراون بریتین لە سەعدوون سەبری، هەیسەم عەبدولعەزیز، خەیروڵڵا حومادی، شاکر تەها و نیعمە محەممەدن. 
 
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون دەڵێت، "دەستیان هەبووە لە جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی وەحشیگەرانە بەرامبەر هێما باڵاکانی عێراق، دیارترینیان ئایەتوڵڵای مەزن محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی و دەیان بێتاوانی دیکە. ئەو تاوانبارانەی کە لایەنگرانی حیزبە ئیسلامییەکان، حیزبی شیوعی و کوردییان بە ئامانج دەگرت، ئەمڕۆ لە بەردەم دادپەروەری عێراقیدان".
 
حیزبی دەعوە دەڵێت، ئەم کەسە کە ناوی سەعدوون سەبرییە، بەرپرسی هۆبەی 5ـی هەواڵگریی عێراق بووە و 45 ساڵ لەمەوبەر، محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی کوشتوون. 
 
فازڵ ئەبو رەغیف، شرۆڤەکاری ئەمنی، "سەعدوون واتە کۆمەڵێک تاوان، دڕندەیی، ئەشکەنجە و کوشتن. تەنیا سەعدوون زیاتر لە 20 هەزار هاووڵاتیی عێراقی کوشتووە. هەر کەسێکیان لە بەردەم خۆیان بینیبووایە، بێ گەڕانەوە بۆ هیچ دادگەیەک، دەیانکوشت."
 
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، تاوانبارەکان دانیان بە کوشتنی سەدان کورد، سەرکردە و ئەندامی حیزبە ئیسلامی و شیوعییەکانی عێراقیش داناوە. 
 
گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە رووداوی گوت، 5ـی تاوانبارەکە لە بەغدا، هەولێر و سلێمانی دەستگیرکراون.
 
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرجەم ئەو کەسانە لە نێوخۆی عێراق و بەشێکیان بە هاوکاریی دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

دادگە بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای راگرت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-03-2025، دادگەی کارگێڕیی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای راگرت، تاوەکو کەیسەکەی لە دادگا یەکلادەبێتەوە.