دوو گەشتیار لە بەسرە دەستگیرکران؛ یەکێکیان کۆکاینی لە کێک حەشارداوە، ئەوەی دیکە لە کۆمی

01-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن مادەی هۆشبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
  
لە دەروازەیەکی سنووری و فڕۆکەخانەی بەسرە، دوو گەشتیار دەستگیرکران کە یەکێکیان مادەی هۆشبەری لەنێو کێک حەشاردابوو، ئەوەی دیکە لە کۆمی.
 
دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق ئەمڕۆ (1-1-2024) لە راگەیێندراوێکدا ئاشیکرای کرد، بە هاوئاهەنگیى  بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانى بەسرە، گەشتیارێکى عێراقییان بە 330 گرام مادەى هۆشبەر لە جۆری کۆکایین دەستگیرکردووە.    
 
دەستەى دەروازە سنوورییەکان ئاماژەى بەوەش داوە ئەو گەشتیارە "لێزانانە" مادە هۆشبەرەکەى لە کێکدا شاردووەتەوە.
 
لە رووداوێکی دیکەی حەشاردانی مادەی هۆشبەر، کە تاڕادەیەک سەیرە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بنبڕکردنى مادەى هۆشبەر و کاریگەرییە دەروونییەکانى عێراق رایگەیاند؛ گەشتیارێکى ڤەنزوێلییان لە فڕۆکەخانەى بەسرە دەستگیر کردووە کە مادەى هۆشبەرى جۆری کۆکایینى لە چەند کیسەیەکدا خستووەتە کۆمیەوە و شاردووەتییەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوەش داوە لەدواى دەستگیرکردنى ئەو گەشتیارە، مادە هۆشبەکەرەکە لە کۆمیدا دەرهێندراوە، کە بەنیازبوو لە دواى گەیشتن بەو شوێنەى دەیەوێت، دەریبهێنێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  لۆگۆی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق- سۆمۆ.

وەزارەتى نەوتى عێراق: کارکردنى کۆمپانیاى سۆمۆ لە ژێر چاودێریى نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدایە

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، کارکردنى کۆمپانیاى سۆمۆ بەردەوام لە ژێر چاودێرى نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدایە، لە بارەى لێدوانێکى وەزیرى نەوت بۆ بەکارهێنانى بەڵگەنامەى عێراقى لەلایەن کەشتى نەوتى ئێرانەوە، دەڵێت: "ناکرێت لێدوانەکە بەهیچ لایەنێکى فەرمى لە کۆمارى ئیسلامیی ئێران بەسترێتەوە."