وەزیری کولتووری ئێران: 6 ملیۆن کەس چاوەڕێن بۆ عومرە بچنە سعودیە

31-01-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری کولتوور و رێنوێنی ئیسلامیی ئێران دەڵێت، نزیکەی 6 ملیۆن کەس بۆ عومرە ناویان تۆمارکردووە، بەڵام هەندێک کێشە سەریان هەڵداوە کە وەزیری دەرەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنیاندایە.
 
محەممەد مەهدی ئیسماعیلی، وەزیری کولتوور و رێنوێنی ئیسلامیی ئێران دەڵێت، گەشتی عومرە بۆ ماوەی 9 ساڵ لە ئێرانەوە وەستابوو، بەڵام دوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێران و سعودیە، چوونی خەڵک بۆ عومرە سەری هەڵدایەوە.
 
بەگوتەی محەممەد مەهدی ئیسماعیلی، 6 ملیۆن کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە چاوەڕێن بچنە سعودیە بۆ عومرەکردن و ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن ئەم ساڵ زیاتر لە 300 هەزار کەس بۆ حەج ببەنە ئەو وڵاتە. 
 
وەزیری کولتوور و رێنوێنی ئێران گوتی، ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بۆ عومرە بچنە سعودیە، بەڵام هەندێک کێشە لەبواری تەکنیکی و گەشتە ئاسمانییەکان دروستبوون و ئەوەش بووەتە هۆی ئەنجامنەدانی گەشتەکان.
 
پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ساڵی 2014 دوای لەسێدارەدانی کەسایەتییەکی ئایینیی شیعە لە سعودیە تێکچوون. بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو لەسێدارەدانە، لە تاران و مەشهەد هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی سعودیە. ئەو رووداوانە بوونە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە. ئاداری رابردوو بە نێوبژیوانی چین، هەردوو وڵات لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێککەوتن.
 
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆژی 25.01.2024 لەبارەی ئەو کێشەیەوە گوتی،"تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی نێوان دوو لایەنە. ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی سیاسی نییە".
 
وەزیری کولتوور و رێنوێنی ئیسلامیی ئێران دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئێران بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکات و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

خامنەیی: پێویستمان بە هێزی بەوەکالەت نییە

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی بۆ هەر چالاکییەک لە ناوچەکە پێویستی بە هێزی بە وەکالەت نییە. گوتیشی: "شەڕ و خەباتی یەمەن، حیزبوڵڵا، حەماس و جیهادی ئیسلامی لەسەر بنەمای ئیمان و باوەڕە".