وەزیری بەرگریی ئێران: فڕۆکەی رژێمی زایۆنی نەهاتووەتە نێو خاکی وڵاتەکەمان

دوێنێ کاژێر 12:18
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەکاتی هێرشەکەی ئەم دواییەدا نەچوونەتە ئاسمانی وڵاتەکەی.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەم عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشی رژێمی زایۆنی، هیچ کێشەیەک بۆ سیستمی مووشەکی ئێمە دروست نەبوو."
 
وەزیری بەرگریی ئێران رەتیکردەوە کە فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل لەکاتی هێرشەکەدا چووبێتە ئاسمانی وڵاتەکەی و رایگەیاند، "بەگوێرەی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر کاتێک ئاسمانی وڵاتێک لەلایەن وڵاتێکی دیکەوە بەزێندرا، حکومەتی ئەو وڵاتەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەزێندراوە مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە."
 
07-10-2023 جەنگ لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستی پێکرد و دواتریش بەشێکی بەرفراوان لە ناوچەکەی گرتەوە.
 
گرژییەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 26ـی تشرینی یەکەم سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەک لەنێو ئێران.
 
1ی ئەم مانگەش ئێران بە نزیکەی 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە