رووداو - هەولێر
لە رۆژانی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە ئێرانەوە نزیکەی دوو ملیۆن کەس سەردانی شوێنەی پیرۆزەکانی عێراقیان کردووە. لەو ژمارەیە نزیک لە 65%یان لە شاری مێهران لە پارێزگای ئیلامەوە بۆ ئەربەعین رۆیشتوون. ئەربەعین بۆ ئێران رەهەندێکی سیاسی هەیە.
حکومەتی ئێران هەموو ساڵێک دەیان ملیۆن دۆلار بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی ئەربەعین لە عێراق خەرجدەکات. بەپێی هەندێ راپۆرت، حکومەتی ئێران و دامودەزگاکانی سەر بە دەسەڵات نزیکەی 115 ملیۆن دۆلاریان لە رێووڕەسمی ئەربەعیندا خەرجکردووە.
ماتەمبارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن تاوەکو سنووری مێهران، کە خاڵی پەڕینەوەیە بۆ عێراق بە ئۆتۆمبێل دێن، لەوە بەدواوە بەپێخواسی دەڕۆن، بەپێی نەریتی ئەربەعین.
دابەزینی بەهای تمەن لەسەر ئەو رێوڕەسمە کاریگەربووە. بەڵام بۆ ئەوەی زۆری پێوە دیارنەبێت، لە هەر 100 دۆلاردا 500 هەزار تمەن داشکاندنیان بۆ کرا. نرخی ڤیزای عێراقیش کەمکرایەوە.
ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران، کە سەردانی نەجەف و کەربەلای کردبوو، گوتی: رێوڕەسمی ئەربەعین لە بوارە فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەڵگری پەیامی زۆرە و نیشانەی هێزی موسڵمانان، بەتایبەت حکومەتی ئێران و عێراقە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ