نرخی شیرەمەنی لە ئێران 14% گران دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی شیرەمەنیی ئێران دەڵێت، نرخی شیرەمەنییەکان 14% گران دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی شیر دەگەڕێنێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-09-2024 رەزا باکری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی شیرەمەنیی ئێران رایگەیاند، دوای گرانبوونی نرخی شیر، نرخی شیرەمەنیش 14% گران دەکرێت.
 
گرانبوونی نرخی شیرەمەنییەکان، خواست بۆ کڕینی کەم دەکاتەوە. رەزا باکری گوتی، بە شێوەی ستاندارد هەر تاکێک پێویستە ساڵانە 165 کیلۆگرام شیر و شیرەمەنی بخوات و بخواتەوە، بەڵام ئێستا بە شێوەی مامناوەند هەر تاکێک 160 کیلۆگرام شیر و بەرهەمە شیرییەکان بەکاردەهێنێت.
 
رۆژی 27ـی ئەیلوول، بە بڕیاری محەممەد رەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، نرخی شیر 20% گران کرا، نرخی هەر کیلۆیەکی لە 15 هەزار تمەنەوە کرایە 18 هەزار تمەن. 
 
بەگوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی شیرەمەنیی ئێران، رێژەی چەوریی نێو شیر بە شێوەی مامناوەند 3.2٪ دیاریکراوە کە ''لە ئەگەری زیادبوونی چەوریی نێو شیر، ئاژەڵداران خەڵات دەکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە