شانۆگەری زیندان بەشێوەیەکی جیاواز لە مەریوان نمایشکرا

رووداو - مەریوان

لە چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان 85 شانۆ بە ناوەڕۆک و بابەتی جیاوازەوە نمایشکران.

زۆربەی شانۆکان باسی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانیان دەکرد. لەنێو شانۆکاندا، شانۆگەری زیندان بەشێوەیەکی جیاواز نمایشکرا. ئەو شانۆیە باسی ئازار و مەینەتییەکانی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەکرد.