نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی دەگاتە تاران و بەشداریی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان دەکات.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی سێشەممە، 30-07-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی، سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە، بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دەکات.
 
بەپێی دەستووری ئێران، دوای پێدانی بەڵگەی دەستبەکاربوونی لەلایەن رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆمار بە ئامادەبوونی سەرۆکی دادگەی باڵا، ئەندامانی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسانی دیکەی نیشتمانی و سەربازی، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
 
14یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئیران لە دوو گەڕدا بەڕێوەچوو و لە گەڕی دووەمدا کە لە 5ـی تەمموزی 2024 کرا، زیاتر لە 30 ملیۆن و 573 هەزار کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کرد کە پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێنا و بووە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.
 
رۆژی یەکشەممە، 28-07-2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە رێوڕەسمی واژۆکردنی بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتارێکی پێشکێشکرد و، رایگەیاند ''هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بە من و بەربژێرانی رکابەرم دا، یان بەهۆی رەخنە و گلەییەوە بەشداریی هەڵبژاردن نەبوون، چاوەڕێی گۆڕانکاری لە من و حکومەتی داهاتوو دەکەن و لە ئەمڕۆوە کاتی وەڵامدانەوەیان دەستپێدەکات.''

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لە قوتابخانەیەکی ئێران

کێشەی کەمیی مامۆستا بابەتی گەرمی ئێرانە؛ پێشنیاز کراوە مامۆستایانی خانەنشین بگەڕێنەوە

مامۆستایانی نەهزەتی ئێران کە کار بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری دەکەن، خۆپێشاندانیان کرد و داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن دابمەزرێندرێن، بەڵام چەند ساڵە سەرەڕای کەمیی مامۆستا لە قوتابخانەکان، وەڵامیان نادرێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی پەروەردە دان بەوەدا دەنێت، لانیکەم بۆ ئەم ساڵ 270 هەزار مامۆستای پێویستە